حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان سەرجەم ئامادەکارییەکانی تەواوکرد  بۆ بەستنی کۆنگرە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عادل مەلا ساڵح وتەبێژی کۆنگرەی حیزبی سۆسیالیست ڕایگەیاند ، حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان سەرجەم ئامادەکارییەکانی تەواوکرد بۆئەوەی ڕۆژانی ٥ و ٦ ئازار  حەوتەمین کۆنگرەی خۆی لە شاری هەولێری پایتەخت بە ئامادەبوونی زیاتر لە ۱۰۰۰ ئەندامی کۆنگرە ببەستێت .

کامەران کەریم