ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند؛ هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ بابەتی قەرەبوی زیانلێکەوتوانی کیمیابارانی هەڵەبجە.
ئاریان تاوگۆزی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە زایەڵەی ڕاگەیاند، بۆ بەدواداچونی زیاتر سەبارەت بە قەرەبوکردنەوەی زیانلێکەوتوانی کیمیابارانی هەڵەبجە و شاڵاوی ئەنفال، لە نامەیەکدا بۆ وەزیری دارایی عێراق داوای زانیاریمان کرد سەبارەت بە قەرەبوی زیانلێکەوتوان، وە ئایا تا ئێستا چەند و بە چی میکانیزمێک خەرجکراوە. هەروەها چەندی تر ماوە خەرج بکرێت.
وتیشی، چەند سەرچاوەیەکی زانیاری دەڵێن، حکومەتی ناوەندی بڕێک قەرەبوی زیانلێکەوتوانی کیمیابارانی هەڵەبجە و شاڵاوی ئەنفالی تەسلیم بە پارتی و یەکێتی و حکومەتی هەرێم کردوە.
ڕونیشیکردەوە، پاش بەدەستهێنانی زانیارییەکان لە وەزارەتی داراییەوە، هەموو هەوڵێکی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ وەرگرتنی مافی زیانلێکەوتوان و گەڕانەوەی مافەکانیان چی لە حکومەتی ناوەند یان حکومەتی هەرێم.
کامەران کەریم