سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی ڕایگەیاند: ناوه‌ندی پسپۆڕی په‌ره‌پێدانی هه‌نارده‌كردنی پیشه‌سازی بینای ئێران له كه‌لار ده‌كرێته‌وه.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی رایگه‌یاند به‌پێی مۆڵه‌تی فه‌رمانگه‌ی په‌ره‌پێدانی بازرگانی ئێران، یه‌كه‌مین ناوه‌ندی پسپۆڕی په‌ره‌پێدانی هه‌نارده‌كردنی كه‌لوپه‌ل و ئامێری بیناسازی ئێران له شاری كه‌لار ده‌كرێته‌وه.
وتیشی: جێكه‌وته‌ی ئه‌م ناوه‌نده پسپۆڕییه له شاڕێی بازرگانی هه‌نارده‌كردنی وڵاتی عێراق و له ناوچه‌ی به‌یه‌كگه‌یشتنی ناوچه‌ی كورد و عه‌ره‌بی عێراق و له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بازرگانی كه زیاتره له 11000 مه‌تری چوارگوشه و له ناوه‌ڕاستی شاری كه‌لاردایه كه نهۆمی دووه‌می به رووبه‌ری 3500 مه‌تری چوارگۆشه و خاوه‌ن ئیمكاناتی تایبه‌ت و ستاندارده‌كانی پێشانگایه. له‌م ناوه‌نده‌دا نزیكه‌ی 70 جۆر به‌رهه‌می پیشه‌سازی بینای ئێران له‌خۆگرته‌ی كه‌لوپه‌ل و ئامێری بیناسازی، كۆمپانیاكانی دانش بونیان و ووزه نوێیه‌كانی بیناسازیه.
شوشته‌ری له درێژه‌ی قسه‌كانی دا گووتی: وا بڕیاره ئه‌م ناوه‌نده بازرگانیه پسپۆڕییه له نیوه‌ی یه‌كه‌می حوزه‌یرانی 2022ی زاینی بكرێته‌وه. خوازیارانی به‌شداری كردن له‌م ناوه‌نده بازرگانی ده‌توانن په‌یوه‌ندی به كۆمپانیای په‌ره‌پێدان په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه بازرگانیه‌كانی ئۆرگ وه‌ك جێبه‌جێكاری ئه‌م ناوه‌نده بكه‌ن.