عەلی حەمە ساڵح جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە؛ ئایا دەکرێ تەنیا داهاتی مانگانەی کێڵگەیەک ٣٦٧ ملیۆن دۆلار بێت، داهاتی هەموو نەوتی کوردستان ٣٥٠ ملیۆن دۆلار بێت.
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە زایەڵەی ڕاگەیاند، کێڵگەی نەوتی خورمەڵە ١٧٥ هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانەبەرهەمیەتی،گەورەترین کێڵگەی نەوتی هەرێمەو ٣٩٪ نەوت لەم کێڵگە بەرهەمدێت ،هیچ کۆمپانیایەکی بیانی لەم کێڵگە نیە، کێڵگەیەکی ئامادەبوەو لەسەردەم ڕژێمی پێشوی عێراق گەیەندرایە بەرهەم و ٦٤ بیری ئامادەبوو، ئەم کێڵگەیە لە خاکی کوردستاندایە، تەنیا سەری بیرەکان گیرابوون، ساڵی ٢٠٠٧ کەوتە دەست حکومەتی هەرێمی کوردستان ،ئێستاش کۆمپانیای کار ئیدارەی دەدا.
وتیشی، نەوتی کەرکوک مانگی پێشوو ٩٦ دۆلار فرۆشراوە، کرێی بۆری ١ دۆلارو ٢٠ سەنتە ، خەرجی ئیدارەدان ٤ دۆلارە.
ئەگەر خورمەڵە بە ١٠ دۆلار کەمتریش لە کەرکوک بفرۆشرێت، ٨ دۆلار یش بدرێتە کرێی بۆری شەش هێندەی کەرکوک، ٨ دۆلار یش بۆ ئیدارەدانی کێڵگەدوو هێندەی کەرکوک، هێشتا دەبێت مانگانە ٣٦٧ ملیۆن دۆلار داهاتی تەنیا کێڵگەی خورمەڵە بێت .
ڕونیشیکردەوە ، ئایا دەکرێ تەنیا داهاتی مانگانەی کێڵگەیەک ٣٦٧ ملیۆن دۆلار بێت، داهاتی هەموو نەوتی کوردستان ٣٥٠ ملیۆن دۆلار بێت.
کامەران کەریم
March 06, 2022