سێ تۆمەتبار لە سلێمانی بەتۆمەتی تەقەكردن لەیەكتر دەستگیركران .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پۆلیسی سلێمانی ڕیگەیاند، دوای ئەوەی لەسنوری بنكەی پۆلیسی كوردسات دەنگی تەقە بیسترا، دەستبەجێ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە و زانرا كە دوو لایەن شەڕیان كردووەو تەقەیان لە یەكتر كردووە و تۆمەتباران هەڵاتون ، بۆیە دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لەماوەیەكی كەمدا دوو لەو تۆمەتبارانە لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردساتەوە دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف و ئۆتۆمببێلێكدا .
دواتر لەلایەن مەفرەزەكانی ئاسایشی سلێمانییەوە توانرا تۆمەتباری سێیەم دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف .
لەئێستادا هەرسێ تۆمەتبار (ش ، ج ، ر - ر ، ع ، ح - ش ، ج ، ر ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوان و دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا .
کامەران کەریم