لە یاداشتەکەی ناوەندی رێکخراوەکان، وێڕای ئەوەی جەخت لە پاراستینی مافەکانی ژنان کراوەتەوە، چەند داواکارییەک خراوەتەڕوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە رۆژی (٨ی مارس)دا ناوەندی هاوبەشی رێکخراوەکانی ژنان لە گەرمیان و ژمارەیەک لە چالاکوانان، لەبەردەم دیوانی ئیدارەی گەرمیان گردبونەوەیەکیان سازدا و یاداشتێکیان ئاراستەی ئیدارەی گەرمیانک. کرد، لای خۆیەوە رامیار عەبدولڕەحمان جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، یاداشتەکەی لێوەرگرتن و پشتیوانی خۆی بۆ داواکاری رێکخراوەکان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، هیوادارین هەمووان پێکەوە هاوکار بین بۆ ئەوەی مافەکانی ژنان بەدیبێت و ئێمەش لە ئیدارەی گەرمیان پاڵپشت و پشتیوان دەبین بۆ ئەو مەبەستە.
لە یاداشتەکەی ناوەندی رێکخراوەکان، وێڕای ئەوەی جەخت لە پاراستینی مافەکانی ژنان کراوەتەوە، چەند داواکارییەک خراوەتەڕوو لەوانە:
١ . پێویستە کاربکرێت بۆ رێگری لە چەکی بێ مۆڵەت لە ماڵاندا، کەهۆکارە بۆ کوشتنی ژنان.
٢ . سەروەری یاسا لەکاتی لێپێچینەوە لە تاوانباران.
٣. رێگری لە هاوسەرگیری پێشوەختە لەدادگاکانی کورستان و عێراق.
٤ . دەستی حزب لە ناو دادگاکان وەدور بخرێت.
کامەران کەریم