ئاریان تاوگۆزی ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئاماژەئ بەوە دا کە بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کێشەی هاوڵاتیان سەردانی وەزارەتی ناوخۆیان کردووە.
ئاریان تاوگۆزی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند ، بەمەبەستی چارەسەری بەدواداچوونی کێشەی هاوڵاتیان لەگەڵ هاوڕێم رێبوار ئەورەحمان سەردانی عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراقمان کرد.سەبارەت بە مووچە و ئیستحقاقاتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی فەرمانگە فیدراڵیەکان لەهەرێم وەک پاسپۆرت و رەگەزنامە و نشینگە و کارتی نیشتمانی، بریاریدا لەم هەفتەیەدا نووسراو بۆ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی بکات و داوایان لێ بکات تا مووچەی تەواویان بۆ بنێرن.
وتیشی ، سەبارەت بە کێشەکانی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند ئەوان وەک وەزارەتی ناوخۆ تەنها لەسەر فەرمانێکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران وەستاون تا هەمووکاروبارەکانی بە پارێزگا بوونی هەلەبجە ئەنجام بدەن و بەڵێنیدا لەگەڵ دەرچوونی فەرمانەکەدا بەزووترین کات کاروبارەکان رابپەڕێنێت (وەک فراکسیۆنی نەوەی نوێ بەردەوام دەبین لە بەدواداچوون لە دیوانی ئەنجومەنی وەزیران تا زوو فەرمانەکە دەربکەن.)
ڕونیشیکردەوە ، سەبارەت بە گواستنەوەی بەشێک لە پۆلیس و کارمەندانی گومرگ بۆ پاسەوانی سنوور رایگەیاند کەلەئایندەیەکی نزیکدا ئەو کێشەیە چارەسەر دەکەن و ئەو کارمەند و پۆلیسانە دەگێڕنەوە بۆ گومرگ.
کامەران کەریم