مەسجدی و شوڤالێیە، بارودۆخی سیاسیی عێراق و دانوستانەکانی ڤیەننا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیان خستە بەر باس و گفتوگۆ.
بەپێی ڕاپۆتی زایەڵە، ئیریک شوڤالێیە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق لە دیدار لەگەڵ ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، وێڕای پشتگیریی لە دانوستانی ئەتۆمیی ڤیەننا، داوای گەشتنە ئەنجامی دانوستانەکانی کرد بە چەشنێک بەرژەوەندیی هەموو لایەنەکان دابین بکرێت.
لەم دیدارەدا کە لە باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا بەڕێەچوو، دو لایەن وێڕای ڕاگۆڕینەوە سەبارەت بە دوایین بارودۆخی عێراق، هیوای ئەوەیان خواست حکوومەتی نوێ لە ڕێڕەوی یاسایی و بە ڕێککەوتنی لایەنەکان بە خێرایی پێک بهێنرێت.
باڵیۆزانی ئێران و فەڕەنسا هەروەها جەختیان لەسەر پاراستنی سەقامگیریی و دەوری گرینگی عێراق لە ناوچەکە کردەوە.
شوڤالێیە وتی: سەقامگیریی عێراق دەبێتە هۆی بەهێزتربوونەوەی سەقامگیری و ئارامی ناوچەکە و فەڕەنسا پشتگیریی لە دیالۆگی ناوچەیی دەکات.