لە هەڵەبجە سزای غەرامە ئاڕاستەی کافتریاکانی پەیمانگاکان کران.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لیژنەی هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی هەڵەبجە ڕایگەیاند، سەردانی هەردوو کافتریای ناوەوە و دەرەوەی پەیمانگاکانی هەڵەبجەیان کرد، کە پێشوتر زانیاری و ڕێنمایی تەندروستیان پێدرابوو، کە نابێت ڕۆنی ڕۆژانی پێشوتر بەکاربهێنن بۆسورکردنەوە و برژاندنی گۆشت، جگەر و فەلافل، لەگەڵ بەکارنەهێنانی مەنجەڵ و تاوەی فافۆن، وخراپبوو کۆن، بەڵام ئەوان ڕەچاوی ڕێنماییەکانی لیژنەیان نەکردبوو، بۆیە لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانمانەوە سزای غەرامەیان ئاراستە کرا و پیمان ڕاگەیاندن ئەگەر ئەمجارە دووبارە کرێتەوە سزای یاساییان ئەدەین و کافتریاکەیان دادەخەین .
کامەران کەریم