لە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە  ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە پێشوازیکرد لە عەبدللە حاجی مەحمود وەزیری شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوەکانی هەرێم.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا کە هەریەک لە جێگرانی پارێزگار و قائیمقامی هەڵەبجە و ئەندامانی لیژنەی باڵای 34هەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە ئامادەبوون، گفتوگۆیەکی ورد لەسەر چۆنیەتی یادەکە و پێشوازیکردن لە ساڵیادەکە بەجۆرێک لە ئاست شکۆ و گەورەیی هەڵەبجە و شەهیدەکانی ئەنجامدرا .

دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند لە ڕۆژی چوار شەمە  ساڵیادی 34مین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکەینەوە و پێمان وایە ئەم ساڵیادە هەموو گەلی کورد خاوەنیەتی پێشوازی لەهەر کەسێک دەکەین کە بەشداری خەم ونەهامەتیەکانی ئەم پارێزگایە بێت و هچ کەسێک وەک میوان دەعوەت ناکەین هەموو خەڵک ئەتوانێت بێت و بەشداربێت .

دواتر عەبدللە حاجی مەحمود ڕایگەیاند، وەزارەتی شەهیدان بەگرنگی دەزانێت ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە بەرز ڕابگرێت و چیمان پێکرابێت لە ڕابردوودا کردومانە و ئەوکێشە و گرفتانەش کە هەن گەیاندومانن بە حکومەتی هەرێم .

کامەران مستەفا  بەڕێوبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوەکانی هەڵەبجە ڕایگەیاند  ، لە سەعات 7بۆ 8 لەسەر مەزاری شەهیدان پێشوازی دەکەین لەولایەن و کەس و میوانانەی کە تاجە گوڵینە دەهێنن و لەسەر مەزاری شەهیدان دایدەنێن، دواتر لە کاتژمێر 10مەڕاسیمێک لەسەر مەزاری شەهیدان بەڕێوە دەچێت و ووتاری پارێزگاری هەڵەبجە وحکومەتی هەرێمی کوردستان دەخوێنرێتەوە،پاشان دوو پێشەنگای فۆتۆگرافی لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە دەکرێنەوە، دواتریش لە زانکۆی هەڵەبجە لە سەعات 2بۆ4چەند چالاکیەک بەڕێوەدەچن.

کامەران کەریم