سکرتێری گشتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە تا دابین بوونی داواکارییەکانی ئەو وڵاتە و گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی بەهێز، درێژە بە دانوستانەکانی ڤیەننا دەدەن.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەلی شەمخانی سکرتێری گشتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە تویتەر نووسی: هەموو جومگەکانی دەسەڵات بەدوور لە پڕوپاگەندەی ئامانجداری ناوخۆیی و دەرەکی و بە تەنیا لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەباڵاکانی وڵات کار دەکەن.

شەمخانی ڕاشیگەیاند: تا دابین بوونی داواکارییەکانمان و گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی بەهێز، درێژە بە دانوستانەکانی ڤیەننا دەدین.