ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15-3-2022 به‌ئاماده‌بونى محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌رۆکى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان و ئازاد تۆفیق پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌و نوێنه‌رى کونسوڵى کۆمارى ئیسلامى ئێران له‌سلێمانى و به‌رپرسانى حزبى و حکومى و لایه‌نه سیاسیه‌کان له‌مه‌راسیمێکدا ده‌زگاى میدیایى جام کوردى دوو کتێبى له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه بڵاو کرده‌وه .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سه‌ره‌تاى مه‌راسییمه‌که به‌ساتێک وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدانى هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رجه‌م شه‌هیدانى کوردستان و خوێندنه‌وى چه‌ند ئایه‌تێک قورئان ده‌ستیپێکرد .
دواتر محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ووتارێکى پێشکه‌ش کردوو تیشکى خسته سه‌ر ئه‌وقوربانیه گه‌وره‌یه‌ى به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌داهاتووه که‌له‌به‌رامبه‌ردا وه‌ک پێویست خزمه‌ت نه‌کراوه‌و که‌سوکارى قوربانیان و به‌رکه‌وتوانى کیمیاى و هاوڵاتیانى هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه قه‌ره‌بوونه‌کراونه‌ته‌وه له‌کاتێکدا به‌ملیۆنان دۆلارى هاوڵاتیانى عێراق وه‌ک قه‌ره‌بوو دراوه‌ته‌وه به وڵاتى کوێت .
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌دا که کیمیابارنکردنى شارى هه‌ڵه‌بجه تاکه به‌ڵگه‌نامه بوو له‌سه‌ر هه‌بونى چه‌کى کیمیایی له‌لایه‌ن حکومه‌تى به‌عسى عێراقه‌وه که‌وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌ک به‌کارهێنرا بۆ ئه‌نجامدانى شه‌رى دژ به‌عێراق له‌پرۆسه‌ى ئازادى عێراق له‌ساڵى 2003 ،به‌ڵام تائێستا ئه‌و شاره له‌لایه‌ن حکومه‌تى ناوه‌ندى عێراقه‌وه وه‌ک پارێزگا نه‌ناسێنراوه‌و بودجه‌ى تایبه‌ت به بوژاندنه‌وه‌ى ژێرخانى ئابورى و ئاوه‌دانى بۆ ئه‌وشاره دابین نه‌کراوه .
هه‌روه‌ها جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که‌پێویسته به‌هه‌موولایه‌ک هه‌وڵى جدى بدرێت بۆ پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رجه‌م ئه‌وناوچانه‌ى له‌ڕوى جوگرافیاوه پێشتر سه‌ر به‌وشاره‌بوون بگه‌ڕێندرێنه‌وه سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و کارى جدى بکرێت بۆئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن حکومه‌تى ناوه‌ندى داواى لێبوردن له‌وشاره بکرێت و به‌فه‌رمى وه‌ک پارێزگا بناسێنرێت .
دواتر سه‌ید ئه‌حه‌مد به‌رزنجى له‌وتارێکدا وێڕای باسکردنى کاره‌ساتى گه‌وره‌ى هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌یدا به‌هاوکارى و هه‌ئاهه‌نگى کۆمارى ئیسلامى ئێران هه‌رله‌سه‌ره‌تاى کاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه به بڵاوکردنه‌وه‌ى وێنه‌ى کاره‌ساته‌که‌و پیشاندانى به‌جیهان و هاوکاریکردنى هاوڵاتیانى شارى هه‌ڵه‌بجه‌و گواستنه‌وه‌ى برینداره‌کان بۆ ئێران و رزگارکردنى پاشماوه‌ى کاره‌ساته‌که .
پاشان ئازاد تۆفیق پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه له‌وتارێکدا باسى له‌که‌موکوریه‌کانى شار‌و نه‌بونى بودجه‌ى پێویستى و پرۆژه‌ى تایبه‌ن به‌وشاره کرد‌و داواشیکرد ئاوڕى زیاتر له‌شاره بدرێته‌وه وه‌ک سمبولى شه‌هیدان و کیمیایی پرۆژه‌و خزمه‌تگوزارى زیاتر پێشکه‌ش به‌وشاره بکرێت .
له‌به‌شێکى تر‌ى قسه‌کانیدا ئاماژه‌یدا به‌ڕۆڵى د. ئه‌حمه‌د ناتقى فۆتۆگرافه‌رى کاره‌ساتى کیمیابارنى هه‌ڵه‌بجه‌و خاوه‌نى وێنه‌ى (عومه‌رى خاوه‌ر) که‌توانى له‌رێگاى وێنه‌کانیه‌وه ئه‌وکاره‌ساته دڕندانه‌یه‌ى به‌عس به‌هه‌مو دونیا بناسێنێ له‌کاتێکدا پرۆسه‌ى ئه‌نفال زۆر له‌کاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه گه‌وره‌تربوو به‌ڵام به‌هۆنه‌بونى وێنه‌و به‌ڵگه‌وه له‌و سه‌رده‌مه‌دا نه‌تواندرا ئه‌کاره‌ساته گه‌وره بناسێنرێت .له‌هه‌مانکاتدا سوپاسى کومارى ئیسلامى ئێرانى کرد که‌له‌هه‌مو قۆناغه سه‌خته‌کان هاوکارى گه‌لى کوردبووه‌و ده‌رگاى سنوره‌کانى به‌ڕوى هاوڵاتیانى کوردا کردۆته‌وه له‌دۆخه خراپ و کاره‌ساته‌بارکاندا .
به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه‌ش ئاماژه‌ى بۆ دۆخى سه‌ختى برینداران و به‌رکه‌وتوانى چه‌کى کیمیایی کرد که ته‌نها له‌شارى هه‌ڵه‌بجه 400 به‌رکه‌وتووى چه‌کى کیمیایی هه‌یه و بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش هه‌وڵیانداوه له‌برى به‌رکه‌وتوان ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌بکه‌ن دکتۆرى تایبه‌ت به به‌رکه‌وتوانى چه‌کى کیمیایی بهێنه هه‌ڵه‌بجه بۆ چاره‌سه‌رکردنى به‌رکه‌وتوان ،له‌کۆتایشدائومێدى خواست هه‌مولایه‌ک هه‌وڵبده‌ن بۆ زیاتر خزمه‌تکردن به هاوڵاتیانى هه‌ڵه‌بجه‌و به‌رکه‌وتوانى چه‌کى کیمیایی ئه‌وه‌شى ئاشکراکرد که به‌رکه‌وتوان له‌دۆخێکدان چاه‌ره‌سه‌رى بنه‌ڕه‌تى بۆ هیچیان ناکرێت ته‌نها هه‌وڵبده‌ن ته‌مه‌نیان درێژ بێته‌وه‌و له‌ئازاره‌کانیان که‌م بکه‌نه‌وه و پێناسى تایبه‌تیان هه‌بێت تا له‌هیچ داموده‌زگایه‌ک نه‌وه‌ستن و کاره‌کانیان رای بکرێت ،
له‌به‌شێکى تر‌ى سیمیناره‌که‌دا فۆتۆگرافه‌ر د.ئه‌حمه‌د ناتقى وتارێکى کورتى پێشکش کرد که‌تیادا باسى له که‌مى خزمه‌تگوزارى کرد له‌شارى هه‌ڵه‌بجه له‌پاى ئه‌وکاره‌ساته دڕندانه‌ییه‌ى به‌رامبه‌ر به‌وشاره کراوه هیواشتى خواست هه‌وڵبدرێت کاره‌ساتى کیمیایی هه‌ڵه‌بجه به‌زندوویى بمێنێته‌وه کارى زیاتر له‌سه‌ر بکرێت و خزمه‌تى زیاتر به‌هاوڵاتیان و شاره‌که بکرێت .
له‌کۆتایى مه‌راسیمه‌که‌دا خه‌ڵاتى رێزلێنان به‌خشرایه محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود وه‌ک که‌سایه‌تیه‌کى دڵسۆز وخه‌مخۆرى شارى هه‌ڵه‌بجه، ژماره‌یه‌ک له‌به‌رپرسانى شاره‌که که‌رۆڵیان هه‌بووه له‌به‌رز راگرتنى یادى هه‌ڵه‌بجه .دوو کتێبى تایبه‌ت به‌هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن ده‌زگاى میدیایى جام کورد پێشکه‌ش به‌سه‌رجه‌م ئاماده‌بوان کرا .