کچە کوردێکی یاریزانی گۆرەپان و مەیدان ڕیکۆردی نوێ لە عێراقی تۆمارکرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، یەکەم ڕیکۆردی نوێ لەپاڵەوانیەتی یانەکانی عێراق بۆ گۆڕەپان و مەیدان، دێرین بەختیاری یاریزانی گۆرەپان و مەیدانی سیروانی نوێ لەپێشبڕکێ 100م بەربەست بە ماوەی ١٤،٤٥ چرکە بەسەرپەرشتی ڕاهێنەر شەمام سەمەد چوارشەممە دەستەبەری کرد.
رکابەرییەکانی پالەوانێتی عێراق بە قۆناغ بەرێوەدەچێت و شاری بەغداش قۆناغی یەکەمی لە ئامێز گرتووە.
سیروانی نوێ بە چەندین یاریزان لە چەندین یاری جیاواز بەشدارەو پێشبینی دەکرێت ژمارەیەکی بەهێزی پالەوانێتییەکە بن .