ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لە دیوانی پارێزگا پێشوازیکرد له وەفدێکی یەکێتیی ئەوروپا کە پێکھاتبوون لە ڤيلله ڤاريۆلا، باڵيۆزى يهكێتيى ئهوروپا لە عێراق و ئان مێسكانهن، سهرۆكى نێردهى ڕاوێژكاريى يهكێتيى ئهوروپا له عێراق.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەدیدارێکدا پارێزگاری هەڵەبجە بەگەرمی بەخێرهاتنی کردن و مێژووی کیمیاباران و ئەو نەهامەتیانەی کە بەرۆکی هەڵەبجەیان گرتووە لە مێژوودا بۆ ڕونکردنەوە و داواشی لێکردن پاڵپشت و پشتیوانی هەڵەبجەبن وەک پارێزگایەکی نوی .
لای خۆشیەوە ڤيلله ڤاريۆلا، باڵيۆزى يهكێتيى ئهوروپا لە عێراق ڕایگەیاند: من لەشاشەی تەلەفزیۆنەکانەوە ئەم تاوانەم بینیووە،دواتر ئەوەی لە مۆنۆمێنت بینیم بەڕاستی خەڵکی ئەم شارەزۆر بەهێزە توانیویەتی خۆی ڕابگرێتەوە.
وتیشی: یەکێتی ئەوروپا بەردەوامە لەهاوکاریەکانی عێراق و هەرێمیش لە داهاتوودا پشتیوانی هەڵەبجەش دەبێت و بەدواداچوون بۆ گرفتەکانی هەڵەبجە لەهەردوو حکومەتی هەرێم و ناوەند دەکەین.
کامەران کەریم