قایمقامی سەیدسادق ڕایگەیاند بۆ کارئاسانی شۆفیران شێوازی دابەشکردنی بەنزینی عیراقی گۆڕانکاری تێدا کرا

دیاری ڕەفیق  قایمقامی  قەزای سەیدسادق  بە زایەڵەی  ڕاگەیاند، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیان و شۆفیران و  دادپەروەری لەدابەشکردنی بەنزینی جۆری نورماڵی عیراقی لە بەنزینخانەی یاوەر، بڕیارماندا کە لە رۆژی هەینیەوە، دابەشکردنی بەنزین بەشێوەی تابلۆی ئۆتۆمبیلی (تاک، جووت) بێت کە ئەمەش تاڕادەیەکی باش هەموو شۆفێرانی سنورەکەمان و هاووڵاتیان دەتوانن سود مەندبن لی.

وتیشی، بۆ ئەم مەبەستە و جێبەجێ کردنی بڕیارەکانمان هێزەئەمنەیەکان لە (پۆلیسی هاتووچۆ  و بەشی پۆلیس و ئاسایش)مان ڕاسپاردوە کە هاوکاری تەواو بن لە بەرێوەچوونی ئەو جۆرە دابەشکردنە، داواکارین لە سەرجەم شۆفێران و هاووڵاتیان هاوکارمان بن لە پێناو خۆیان و هاووڵاتیان کە پابەندی ئەو جۆرە دابەشکردنەبن و گرفتمان بۆ دروست نەکەن و هەموولایەکمان هەوڵی تەواو بدەین بۆ جێبەجێکردنی.

کامەران کەریم