وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاگادارییەکی سەبارەت بە مه‌رجه نوێیه ته‌ندروستیه‌كان بۆ چوونه‌ناو خاكی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە گوێرەی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كۆماری ئیسلامی ئێران، هاوڵاتیانی عێراقی كه دوو دۆز ڤاكسینیان وه‌رگرتووه و لانی كه‌م دوو هه‌فته به‌سه‌ر دۆزی دووه‌م دا تیپه‌ڕی بێت و كارتی ڤاكسینی QR CODE (كارتی دیجیتاڵ) یان هه‌بێت، به مه‌به‌ستی هاتوچۆ بۆ ئێران پێویستیان به ئه‌نجامدانی تێستی كۆرۆنا نییه.
ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه مه‌رجه‌كانی سه‌ره‌وه‌یان نییه، ده‌بێت به دڵنیایی تێستی كۆرۆنا له جۆری PCR بخه‌نه‌ڕوو كه كه‌متر له 72 كاتژمێر به‌سه‌ری دا تێپه‌ڕیبێت.