ئەندامی ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی ڕایگەیاند حیزبەکەی لەگەڵ یەک بازنەین بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە.

عەلی حاجی زەڵمی ئەندامی ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند،  لەبەر ئەوەی کوردستان تا ئێستا سێ پارێزگایە و هەڵەبجەنەکراوە بە پارێزگا و پارێزگای کەرکوکیش تا کو ئێستا بەشێک نیە لەکوردستان و ماددەی 140  جێ بەجێ نەکراوە دانیشتوانی ئەو شارە  ناتوانن بەشداری هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان بکەن و سەرەڕای ئەمانەش 11 کورسی کۆتا بۆ پێکهاتەکانە بۆیە پێمان وایەهەڵبژاردنی کوردستان بەیەک بازنەیی بکرێت باشترە و سەرکەوتوترە و .

وتیشی، لەهەمان کاتدا ئەگەر یەک بازنەیی بێت  زۆرێک لەلایەنەکان دەتوانن کورسی پەڕلەمان بەدەست بهێنن و فرە ڕەنگی و فرە دەنگی لەناو پەڕلەماندا دروست دەبێت و بەو جۆرەش وەک کێبرکێیەکی لێدێت ودەتوانن زیاتر خزمەت بە میللەت بکەن یان ئەگەر ناشەفافی و ناڕوونیەک هەبێت هەموو لا هەوڵ ئەدات دەست پێشخەربێت لە دەرخستنی ڕاستیەکان بەڵام ئەگەر بێت و فڕە بازنەیی بێت ئەوکات لایەنە باڵادەستەکان زۆرینەی کورسیەکان قۆرخ دەکەن وەک ئەوەی لە هەڵزژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا بینیمان بۆیە وەک بزووتنەوەی ئیسلامی پێمان وایە بۆ هەڵبژاردنەککانی کوردستان یەک بازنەیی بێت نەک فرە بازنەیی .

کامەران کەریم