قایمقامی سەیدسادق جەختی لەسەر ئەوە کردەوە؛ به‌مافی خۆمانی ده‌زانین که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاوڕی جدی تر و زیاتر له شاره‌که‌مان بداته‌وه
دیاری ڕەفیق قایمقامی قەزای سەیدسادق بەزایەڵەی ڕگەیاند، قه‌زای سیدسادق له سه‌ره‌تای دروست بوونیه‌وه تا ئێستا، شارێکی گرنگ و شوێنی ستراتیژی جوگرافی و بازرگانی هه‌بووه،هه‌ڵکه‌وته بووه له نێوه‌ندی ده‌شتی شاره‌زووردا، پێگه‌ی کاریگه‌ری هه‌بووه له دروست بوونی شۆڕشی ئازادی خوازی گه‌لی کورد و کوردستان، لانه‌که‌ی یه‌که‌م مه‌فره‌زه سه‌ره‌تایه‌کانی پێشمه‌رگه بووه، فێرگه‌و گه‌وره‌که‌ری سه‌دان که‌ڵه‌پیاوی ناسراوی گه‌له‌که‌مان بوون له ( شاعیر و ڕۆشنبیر و مه‌لاو سه‌رکرده و پیاو ماقول قاره‌مان...هتد) ،دانیشتوانه‌که‌ی هه‌میشه ڕه‌تکه‌ره‌و و به‌رنگارکاری کاره دڕندانه‌کانی حیزبی بەعسی فاشیزم بوون، هه‌ڵگیسێنه‌ری ڕاپه‌ڕین و چاوشکێنی جه‌لاد و سته‌مکاران بووه،به‌گژداچوونه‌وه‌ی گشت زوڵم و زۆرێک بووه که ده‌رهه‌ق به خه‌ڵکی سڤیل کوردستان و گه‌له‌مان و به تایبه‌ت ناوچه‌که کراوه و.
وتیشی، بۆ ئه‌مه‌ش شاره‌که‌مان چه‌ندان قوربانی و شه‌هیدی داوه ،له سه‌رده‌می ڕژێمی پێشوو و تا شه‌ری نه‌گریسی شه‌مشه کویره‌کانی داعاش،چه‌ندان ڕۆڵه‌ی قاره‌مان وسه‌رکرده‌و فه‌رمانده‌ی بوێری و کوڕی ئه‌م شاره‌ی به‌خشیوه به ئازادی و سه‌ربه‌رزی وئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی گه‌له‌که‌مان.
ڕونیشیکردەوە، هه‌ر ئه‌م نه‌به‌ردی و هه‌ڵوێست و هه‌ڵکه‌وته‌ی ئه‌م شاره و دانیشتوانی بوو که ڕژێمی پێشووی سه‌دام و دار‌و ده‌سته‌که‌ی ترسیان لێی بوو، ده‌رکیان به‌وه کردبوو که چیتر کاره نامرۆڤایه‌تی و قیزه‌ونه‌کانیان به‌ره و کوتای ده‌چێت و ئه‌م شاره و خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌بنه سمبولی ئازادی و هه‌ڵۆی ڕاوه‌دونانیان،بۆیه بێ ده‌سته‌ڵاتانه و ترسنۆکانه له به‌رواری (٢٤-٣-١٩٨٨) به شێوه‌یه‌کی دڕندانه و بێ به‌زه‌یانه هه‌ستات به خاپوورکردنی وڕووخاندنی موڵک و ماڵی هاووڵاتیان و سه‌رجه‌م پیرۆزیه‌کانی ئه‌م شاره، دانیشتوانه‌که‌شی به ناچاری و زۆره ملیێ گواسته‌و بۆ ئوردوگادروستکراوه‌کان و ده‌ستی کرد به ڕه‌ش بگیری و ترس و تۆقاندن، به‌مه‌ش گڕی توڕه‌ی و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ی لای تاک به تاکی گه‌ل و نیشتیمان تاوی گرتوو و بورکانی ئازادی له گشت کوردستان ته‌قیه‌وه و کوتایی به ده‌سته‌ڵات و داپڵۆسینه‌ری ڕژێمی هێنا، و توانرا به به‌رهه‌می خوینی و گیانی گیان فیدای شه‌هیده‌کانمان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رفرازی و ئازادی ئه‌مڕۆ دروست ببێت .
قایمقامی قەزای سەیدسادق ئەوەشی خستەڕوو، به‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌ری وه‌فا نه‌وی ده‌که‌ین له ئاست شه‌هیدانی کوردستان و هه‌موو‌شه‌هیدانه‌ی ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی شاره‌که‌مان له هه‌موو کات و ساته‌کاندا، داواکارین و به‌مافی خۆمانی ده‌زانین که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاوڕی جدی تر و زیاتر له شاره‌که‌مان بداته‌وه، گه‌وره‌ی و به‌رفراوانی دانیشتوانه‌که‌ی و گرنگی ناوچه‌که‌مان له‌به‌رچاو بگرێت و بتوانرێت خزمه‌تی زیاتر بکات به قه‌زاکه‌مان به پڕۆژه‌ی خزمه‌ت گوزاری و بازرگانی و هێنان و دروستکردنی کارگه و زانکۆ و نه‌خۆشخانه وه ڕه‌خساندنی هه‌لی کار بۆ گه‌نجان و ده‌رچوانی زانکۆ‌و په‌یمانگاکان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی. ئاینده‌گه‌ش و سه‌رفراز و سه‌رکه‌وتووبن، به‌ره‌و ئاوه‌دانی زیاتر و شارستانی باشتر بۆ قه‌زاکه‌مان.
کامەران کەریم