قایمقامیەتی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، بەچاودێری قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ  ئەمڕۆ ٢٤/ ٣/ ٢٠٢٢ لە قەزای چەمچەماڵ چوارەمین فیستیڤاڵی ڕۆشنبیری و بازاڕ سازی کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە ئامادەبوونی ( ڕەمک ڕەمەزان) قائیمقامی چەمچەماڵ و لێپرسراوانی ئیداری و ژمارەیەکی زۆر ئامادەبوو، یەکەمین ڕۆژی فیستیڤاڵەکە بەڕێوەچوو تیایدا بەرهەمی ناوخۆی و کاری دەستی و خزمەتگوزاری تەندروستی و ڕۆشنبیری نمایشکرا.

قائیمقامی چەمچەماڵ لە وتەیەکدا دەستخۆشی لە ڕێکخراوی دیدگای نوێ و سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان- چەمچەماڵ کرد بۆ ئەم فیستیڤاڵە و پشتیوانی ئیدارەی بۆ دووپاتکردنەوە بە ئامانجی نیشاندانی ڕووی ڕۆشنبیری قەزاکە و بەگەرخستنی تواناکانی گەنجان.

بڕیارە فیستیڤاڵەکە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بێت و لە باخچەی دەروازە تەنیشت بەنزینخانەی زمناکۆ پێشوازی لە سەردانکەرانی بکات.

کامەران کەریم