کامەران حەسەن قایمقامی قەزای ماوەت بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بۆ ڕۆژی سێیەم، گەڕان و پشكنینەكان بەردەوام بوون، ئەمڕۆ پێنجشەممە 24-2-2022 بۆ ڕۆژی سێیەم لەسەر یەك گەڕان و پشكنینەكان بەردەوام بوون بۆدؤزینەوەی چارەنووسی ئەو سێ گەنجەی كە ئێوارەی 21-3-2022 كەوتنە نێو چەمی خەمەڵوكەی خوار قەزای ماوەتەوە، بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆش هیچ ئاماژەیەكی ئەرێنیمان دەسنەكەوت، كە پێشتر ئاماژەمان بە هۆكارەكانی كردبوو، هەر لە هەڵكەوتە جوگرافیەسەختەكەی ئەم چەمە و خوڕی ئاوەكەو پڕكەندڕو ژێرتاشەبەردی گۆمەكان.
وتیشی، ئێمە سوپاسی هەموو تیمەكان دەكەین، سوپاسی هەموو ئەودڵسۆزو خۆبەخشانە دەكەین كە ماندوونەناسانە لە هەوڵدان، وەدەستخۆشی وپێزانینمان هەیە بۆ كاك زانا و كاك كارزان لە تیمی مەلەوانی تەق تەق، كە زۆر ئازایانە و لە خۆبوردوانەو مانوونەناسان لە كاردان. خوای گەورە ئەم كارە ئاسان كات.
کامەران کەریم