بافڵ جەلال تاڵەبانی و موقتەدا سەدر چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەید موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدرەوە پێگەیشت.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا چەند پرسێکی گرنگی سیاسی پەیوەست بە دۆخی عێراق، پێکھێنانی حکومەتی نوێ و  زاڵبوون بەسەر کێشە و گرفتەكان و میکانیزمەكانی دەربازبوون لەدۆخی چەقبەستووی سیاسیی عێراق گفتوگۆی لەبارەوەکرا.

لەكۆتاییدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامی گفتوگۆكان بۆ كۆتاییهێنان بەو دۆخەی عێراقی پێدا تێدەپەڕێت.