بێستون سابوراوایی پسۆڕی ئابوری بە زایەڵەی ڕاگەیاند، خانەنشینان لە ژیاندا بەتەنها نین، ئەوان دوای ماندووبوون و بەختکردنی هەموو توانا و چالاکیەکانی خۆیان لە کارکردندا گەیشتوون بەو تەمەنە، ئیتر ئەوان بوون بە نمونەی باڵا بۆ کەسانێکی زۆری تری دوای خۆیان لە ناو کۆمەڵگادا و هەروەها بوونەتە خاوەنی بنەماڵەیەکی گەورەی فرە ئەندام و خزم و نزیکان.
وتیشی دواخستنی پێدانی موچەی خانەنشینان و ڕاگرتنیان لە ڕیزی چاوەڕوانیداهەڵەیەکی گەورەی ئیداریە و، سوپایەکی گەورەی خزم و خۆشەویستانیان تووڕە دەکات.یەکێتی نیشتمانی کوردستان کاردەکات لەسەر ئەوەی مامەڵەیەکی دروست لەگەڵ ئەم مەسەلەیەدا بکرێت لە ڕێگەی دانانی ئەو بابەتە لە ڕیزی پێشەوەی جێبەجێکردنی
مافەکاندا.
کامەران کەریم