دەزگای دژەتیرۆری کوردستان ئاشکرایکرد، پێنج مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکانی سوپای تورکیا لە پارێزگای نەینەوا کراوە و زیانی گیانیی نەبووە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، مووشەکەکان ئاراستەی دەوروبەری گوندی دراویش لە ناحیەی باشیکی پارێزگای نەینەوا کراون کە سەربازگەی زێلکانی تورکیای تێدایە.
لەبۆردوومانەکەدا سێ مووشەک لەناو سەربازگەکە کەوتوونەتەخوارەوە و سێ مووشەکی دیکەش لەچیای باشیک، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیان لێنەکەوتووەتەوە.
بنكەی سەربازی زێلکان-ی سوپای تورکیا، دەکەوێتە سنووری پارێزگای موسڵ و لە ساڵی 2015ەوە دامەزراوە.