هەڵگرتنی مەرجێک بۆ گەشتکردن لەفڕۆکەخانە و دەروازەکانى هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندرا.

وەزیرى تەندروستى هەرێم رایگەیاند، لە کاتژمێر 12ى ئەمشەوەوە پشکنینى پی سی ئار بۆ ئەو کەسانە هەڵدەگیرێت کە کارتى ڤاکسینیان هەیە و لە فڕۆکەخانە و دەروازە سنورییەکانەوە گەشت دەکەن

سامان بەرزنجى ڕاشیگەیاند: "لابردنى ئەو پشکنینە تەنها بۆ ئەو کەسانەیە کە کارتى ڤاکسینیان هەیە و لانى کەم دوو ژەمیان وەرگرتووە"

وتیشى: "بەڵام ئەوانەى ڤاکسینیان وەرنەگرتووە دەبێت ئەو پشکنینە بکەن ئەگەر بیانەوێت گەشت بکەن".