شەڕ و هێرشى کەسێک بە بۆکس خەنجەر لە بازاڕى سلێمانى برینداربوونى سەختى دوو کەسى لێکەوتەوە و پۆلیسیش هێرشبەرەکانى دەستگیرکرد

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە لە راگەیەنراوێکى پۆلیس (31-3-2022)، له‌ئه‌نجامی‌ شه‌ڕی‌ نێوان دوو كه‌سدا له‌ناو بازاڕی‌ شاری‌ سلێمانی‌، یه‌كێك له‌شه‌ڕكه‌ره‌كان به‌چه‌قۆ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر كه‌سه‌كه‌ی‌ ترو به‌سه‌ختی‌ برینداری‌ ده‌كات. دوای‌ ڕووداوه‌كه‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس گه‌یشتنه‌ شوێنی‌ ڕووداوه‌كه‌و توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌راوه‌ ده‌ستگیربكرێتدەقى راگەیەنراوەکە

له‌دوو چالاكی‌ جیادا مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌را دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ به‌چه‌قۆ دوو كه‌سیان به‌سه‌ختی‌ بریندار كردبوو

 له‌ئه‌نجامی‌ شه‌ڕی‌ نێوان دوو كه‌سدا له‌ناو بازاڕی‌ شاری‌ سلێمانی‌، یه‌كێك له‌شه‌ڕكه‌ره‌كان به‌چه‌قۆ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر كه‌سه‌كه‌ی‌ ترو به‌سه‌ختی‌ برینداری‌ ده‌كات. دوای‌ ڕووداوه‌كه‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس گه‌یشتنه‌ شوێنی‌ ڕووداوه‌كه‌و توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌راوه‌ ده‌ستگیربكرێت

 له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (هـ، ر، ق) له‌دایكبووی‌ 1995 به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 413 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراوه‌. تۆمه‌تباری‌ ناوبراو پێشینه‌ی‌ تاوانی‌ هه‌بووه‌و پێشتر به‌تاوانی‌ به‌كارهێنانی‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر سزادراوه‌

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌و هه‌ر له‌ناو بازاڕی‌ شاری‌ سلێمانی‌ تۆمه‌تبارێك به‌خه‌نجه‌ر بۆكس هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر كه‌سێك‌و به‌سه‌ختی‌ برینداری‌ ده‌كات. دوای‌ ڕووداوه‌كه‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس گه‌یشتنه‌ شوێنی‌ ڕووداوه‌كه‌و توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌راوه‌ ده‌ستگیربكرێتله‌ئێستادا تۆمه‌تبار (م، ع، م) له‌دایكبووی‌ 1991 به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ (405/31) له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراوه‌

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی- ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەکان