وتەبێژی ئەنساروڵای یەمەن ڕایگەیاند که ئۆپەراسیۆنەکانی سوپا و کۆمیتەکانی سەر بە خەڵکی یەمەن بە هەموو شێوەیەک بۆ بەرگری کردنە لە خۆیان. ئەم ئۆپەراسیۆنانە تاکوو وەستاندنی هێرشی دەسدرێژیکەران و کۆتایی گەمارۆکان بەردەوام دەبن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە به گێڕانەوە لە المەسیرە، محەمەد عەبدولسەلام وتەبێژی ئەنساروڵای یەمەن ڕایگەیاند که ئۆپەراسیۆنەکانی سوپا و کۆمیتەکانی سەر بە خەڵکی یەمەن بە هەموو شێوەیەک بۆ بەرگری کردنە لە خۆیان.
هەروەها وتیشی: ئەم ئۆپەراسیۆنانە تاکوو وەستاندنی هێرشەکانی دەسدرێژیکەران و کۆتایی گەمارۆکان بەردەوام دەبن.
لە درێژەی وتەکانیدا ڕایگەیاند: بەبێ هەنگاوی کرداریی هەڵوێستەکان هەرچەندە ئەرێنیش بێت واتایەکی نیە.
عەبدولسەلام ڕایگەیاند: شەڕ بوەستێنن و کۆتایی بە گەمارۆکانی دژ بە نەتەوەکەمان بهێنن تاکوو ئاشتی بۆ هەمووان بەدی بێت.