موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی نوێدا رایگه‌یاند، بۆئه‌وه‌ی عێراق به‌بێ حكومه‌ت نه‌مێنێته‌وه‌ و باری ئه‌منی و ئابوری و خزمه‌تگوزاری و خزمه‌تگوزاریه‌كانی دیكه‌ خراپتر نه‌بن، هه‌لێك ده‌ده‌م به‌ لایه‌نه‌كانی "سێ یه‌كی په‌كخه‌ر" له‌ماوه‌ی 40 رۆژدا، دانوستان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ئه‌نجامبده‌ن و حكومه‌تێكی نیشتمانیی به‌بێ ره‌وتی سه‌در پێكبهێنن.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، موقته‌دا سه‌در له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "ڕه‌حمه‌تێك كه‌خوا پێی به‌خشیوم، من توانیم ببمه‌ گه‌وره‌ترین براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنێكی بێوێنه‌، دواتر كوتله‌كه‌ یان هاوپه‌یمانی شیعه‌ی گه‌وره‌ترمان دروستكرد و دواتر ده‌بێت یه‌كه‌م كه‌س بم كه‌ سه‌ركه‌وتو بم له‌ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی نیشتمانی (رزگاری نیشتمان) و دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران كه‌ بۆ هه‌موان قبوڵكراوبێت و ده‌ستبه‌رداری نه‌بوم".

راشیگه‌یاند، "بۆئه‌وه‌ی عێراق به‌بێ حكومه‌ت نه‌مێنێته‌وه‌ و باری ئه‌منی و ئابوری و خزمه‌تگوزاری و خزمه‌تگوزاریه‌كانی دیكه‌ خراپتر نه‌بن، هه‌لێك ده‌ده‌م به‌ (سێیه‌كی په‌كخه‌ر) به‌بێ جیاوازی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌مو كوتله‌كان بكه‌ن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی زۆرینه‌ به‌بێ ره‌وتی سه‌در، له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زانه‌وه‌ تا 9ی مانگی شه‌والی كۆچی".

موقته‌دا سه‌در داوای له‌ په‌رله‌مانتارانی ره‌وته‌كه‌ی كرد، به‌چاك و خراپ ده‌ستوه‌ردان له‌كاره‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نه‌كه‌ن بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌ت.