لە شاری سلێمانیو بەئامادەبوونی سەرۆكو جێگرو ئەندامانی یەكێتی تۆپی پێی سلێمانی و بەرپرسانی وەرزشیو نوێنەری یانەكانی شاری سلێمانی مەڕاسیمی دابەشكردنی بڕوانامەی راهێنەران بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دوای بەشداریكردنی (24)راهێنەر لەخولی (C) كە خولەكە لەبەرواری (12-6-2021) تا (26-6-2021) كە لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی سلێمانی پێشوەوە بەڕێوەچوو، هەروەها خولی (B) ئاسیایی كە خولەكە لەبەرواری (10-9-2021) تا (31-9-2021) كە لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی لسێمانی نوێ بەڕێوەچوو، بڕوانامەكانیان پێدرایەوە دوای گەڕانەوەی بڕوانامەكانیان لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی ئاسیاوە.
ئامانجی یەكەمی یەكێتی تۆپی پێی سلێمانی خزمەتكردنە بەوەرزشی كوردستانو شاری سلێمانی بەتایبەتی، بۆ پێگەیاندنی راهێنەرە گەنجو لاوەكانمان بەشێوەیەكی زانستیو ئەكادیمی.
لەكۆتاییدا یەكێتی تۆپی پێی سلێمانی سوپاسی هەموو ئەو كەسو لایانانە دەكات كە هاوكاری یەكێتیەكەیان كردوون بەتایبەتی دەزگاكانی راگەیاندن كە رۆڵێكی گرنگ دەگێڕن لەسەر كارەكان.