لەشکر حەمید  ئەندازیاری  خۆراک  لە هەرێمی کوردستان   بەزایەڵەی   ڕاگەیاند،  ڕۆژوی  ڕەمەزان بەدەر لە لایەنە دینی یەکەی سودی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ لە بەرەبەیانەوە بۆ خۆر ئاوا بوون هەموو خواردن و خواردنەوەکان ناخۆین کە ئەمەش ئەگەر بە شێوەیەکی تەندروست مامەڵەی لەگەڵ بکرێت بە تایبەتی جۆر و شێوازی ئەو خواردن وخواردنەوانەی پێشوو و دوای بە ڕۆژووبوون دەیخۆین سەرکەوتنمان لە ڕووی تەندروستی یەوە دیاری دەکات،خواردنی ژەمی کاربۆهیدراتی و پوختەکراوەکان وامان لێ دەکات ئەو سودە زۆرانەی ڕۆژو و هەیەتی کەمی بکاتەوە .

وتیشی،  ڕۆژوو هۆکارە بۆ ئەوەی هەوکردن کەم بکاتەوە،هەروەها بەکتریا و میکروب و ڤایرۆس لەناو دەبات و مادە زیان بەخشەکانی جەستە لەناو دەبات.ڕۆژوو سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەکات و دەێتە هۆی زیادبوونی ئەو میکرۆبانەی لەلەشدا دەژین بەرگری بەهێز دەکەن ئامادە نەبوونی ئەو میکرۆبانە جەستە دەخاتە مەترسی یەوە .ڕۆژو دەبێتە هۆی برسی بوونی میکرۆبەکان و لەگەڵ ئەوەشدا وا دەکات میکرۆبە سود بەخشەکان زیاتر بژین کە پشتگیری سیستەمی بەرگری دەکات.

ڕۆژوگرتن ڕێگر دەبێت لە فشاری دەروونی  توانای بەگژاچوونەوە و فشاری دەرونی زیاد دەکات.

ڕۆژووگرتن دژە ئۆکسان زیاد دەکات کە پشتگیری تەندروستی لەش دەکات.

ڕۆژوگرتن هۆکارە بۆ خۆبەخۆچاکبونەوە و کەدوبارە بەکارهێنانەوەی بەشە تێکشکاوەکانی میکرۆبەکان لەلەشدا

ڕۆژووگرتن هۆکارە بۆ لابردنی ئەو میکرۆبە زیانبەخشانەی کە دەکرێت چەند ساڵ لە جەستەدا بمێنێتەوە.

کامەران کەریم