ئەنجومەنی باڵای فەتوای سەر بە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌ و فیدیەی دیارکرد .

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەنجومەنی باڵای فەتوای سەر بە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌ و فیدیەی دیارکرد  بەم شێوەیە؛

یه‌كه‌م: ڕێژه‌ی سه‌رفیتره‌ بۆهه‌ر كه‌سێك له‌ ئه‌مساڵدا به‌لایه‌نی كه‌م (3000) سێ هه‌زار دینار ده‌بێت .

دووه‌م: ئه‌ندازه‌ی فیدیه‌ی به‌ڕۆژوو نه‌بوون بۆ هه‌ر ڕۆژێك له‌ (3000) سێ هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت.

سێیه‌م: ئه‌ندازه‌ی ئه‌وپاره‌ی زه‌كاتی تێدا واجبه‌ (نیصابی زه‌كات) بریتییه‌ له‌ (7,800,000) حه‌وت ملیۆن و هه‌شسه‌د هه‌زار دینار، واته‌: هه‌ركه‌سێك (حه‌وت ملیۆن و هه‌شسه‌د هه‌زار دیناری عێڕاقی )هه‌بێت و، ساڵی به‌سه‌ردا سوڕابێته‌وه‌، واجبه‌ بۆ هه‌ر ملیۆنێك بیست و پێنج هه‌زار دیناری عێڕاقی به‌زه‌كات بدات به‌ هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌تان.