وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند "محەمەد کازم ئالی سادق" وەکوو باڵیۆزی نوێی ئەم وڵاتە لە عێراق دیاری کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ (دووشەممە) لە پرێس کۆنفڕانسی حەوتانەی، هەواڵی دیاری کردنی باڵیۆزی نوێی ئەم وڵاتە لە بەغدای ڕاگەیاند.

خەتیب زادە بە ئاماژە بەوەی کە ڕۆژانی کۆتایی ئەم حەوتەیە وەزیری دەرەەی عێراق سەردانی تاران دەکات، وتی: باڵیۆزی نوێی ئێران دیاری کراوە و بەمزوانە دەگاتە بەغدا.

ئاماژەی بەوەشدا: "محەمەد کازم ئالی سادق" باڵیۆزی نوێی ئێران لە عێراق، بەمزوانە دەستبەکار دەبێت.

ئالی سادق پێشتر دیپلۆماتی باڵا لە باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا بووە.