ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی  یەکگرتووی ئیسلامی  جەختی لەسەر ئەوە کردەوە "ئەگەر بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی جێبەجێ بکرێت کۆتایی بە ناشەفافی دۆسیەی نەوتی ھەرێم دێت."

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، موسەنا ئەمين ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی  یەکگرتووی ئیسلامی  رایگەیاند، سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا ڕێگا دروستەكەیە بۆ ڕاستكردنەوەی دۆسیەی نەوتی هەرێم، چونكە لەڕابردوودا ئەو گرێبەست ومامەڵەیەی بە نەوتی هەرێمەوە كراوە ناشەفاف بووە، داهاتەكەی نادیار بووە.

 وتیشی، ئەگەر ناوەڕۆكی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی وەك خۆی جێبەجێبكرێت، ئەوا لەمەودوا كۆتایی بەو ناشەفاف بوونە دێت كە لەدۆسیەی نەوتی هەرێم بونی هەبووە .

کامەران کەریم