کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند شاندێکی باڵای سیاسی ئەو وڵاتە لەگەڵ سەرۆکی پارتی، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە جیا کۆبوونەتەوە.

بەپێی ڕڕاپۆرتی زایەڵە لە ڕاگەیێندراوێ کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، شاندە ئێرانییەکە بە سەرۆکایەتی حەسەن دانایی فەڕ باڵیۆزی پێشووی ئێران لە بەغدا ڕۆژی 21ی مانگی خاکەلێوەی 1401 گەیشتۆتە هەولێر و لە ماوەی دوو ڕۆژدا بە جیا لەگەڵ هەر یەکە لە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکرات، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیدار و گفتوگۆیان کردووە.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، دوو لایەنی ئێرانی و هەرێمی کوردستان لە دیدارەکاندا لەبارەی چەند پرسەکانی هاوپێوەند بە ناوچە و عێراق و هەرێمی کوردستان گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەیان کردووە.

شاندی ئێرانی و بەرپرسانی کورد جەختیان کردۆتە سەر پەرەپێدانی پێوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا.