هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، دوای گیان لەدەست دانی ئەوکچە حەوت ساڵانەی کە ئەمڕۆ لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا ماتۆڕ سکیلێک برینداریکرد، کەمێک پێش ئێستا لێخوڕی ماتۆڕ سکیلەکەش گیانی لەدەست دا .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕوداوەکە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (پێنج شەمە) لە گەڕەکی "سەنگاوی"ەکانی، ناحیەی ڕزگاری ڕویدا، بەشێوەیەک، لێخوڕی ماتۆڕ سکیلێک دوای ئەوەی منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵان دەشێلێت وەردەگەڕێت و خۆیشی بریندار دەبێت، پاش وەرگرتنی چارەسەری سەرەتای لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار هەردوکیان ڕەوانەی سلێمانی کران، منداڵەکە ئێوارەی ئەمڕۆ لە سلێمانی گیانی لەدەست دا، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە کەمێک پێش ئێستا لێخوڕی ماتۆڕ سکیلەکەش کە لەدایک بوی ساڵی 2000ە، دانیشتوی ناحیەی ڕزگارییە، لە سلێمانی گیانی لەدەست دا.
کامەران کەریم