ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان باجی گومرگی بۆ ماوەی دوو مانگ لەسەر چەندین بەرهەم و پێداویستی خۆراکی هەڵگرت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەگوێرەی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم (شەممە 16-4-2022) بەمەبەستی روبەروبونەوەی قەیرانی بەرزبوونەوەی نرخی بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییەکان باجی گومرگی لەسەر ژمارەیەک بەرهەم و پێداویستی خۆراکی هەڵگیرا.
بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییەکان کە باجی گومرگرییان لەسەر هەڵدەگیرێت ئەمانەن:
ئارد
برنج
زەیتی گوڵەبەڕۆژە
زەینی گەنمەشامی
رۆنی روەکی بەستو
رۆنی حەیوانی بەستو
چای رەش
شەکر
پاقلەمەنییەکان وەکو نۆك، نیسك، پاقلە، لۆبیا، فاسۆلیا، ماش
شیری منداڵان بەهەموو جۆرەکانیەوە.