لە سە یدسادق هەردوو دوکـانی جوانکاری ئامـانج و بـڕیار داخـران .
تەها ئەحمەد لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق بە زایەڵەی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ١٦ی ٤ی ٢٠٢٢ لیژنە هاوبەشەکانی قائمقامێتی قەزای سیدسادق ، لە گەڕان و پشکنینە بەردەوامەکانیان بۆ بازار و شوێنە گشتیەکان بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان .
وتیشی، هەر دوو دوکانی جوانکاری خانمانی (ئامانج و بڕیار) لە نێو بازاری سیدسادق بە هۆی بوونی موادی قەدەغەکرا بە فەرمانی قائمقامی قەزای سیدسادق داخران ، کە ئەم جۆرە موادانە بەهۆی نەزانینی سەرچاوەی بەرهەمێنانن و نە بوونی هیچ سەرچاوەیەکی پزیشکی ڕێگە پێدراو نییە بۆ بەکارهێنان و فرۆشتنیان کە زیانی تەندروستی لە سەر مرۆڤ هەیە .
کامەران کەریم