نرخەکانی نەوت ئەمڕۆ سێشەممە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەرزبوونەوە و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت لە سەرووی 113 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 19-4-2022 نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 61 سەنت بەرزبووەوە بە 113 دۆلار و 77 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 33 سەنت بەرزبووەوە بە 108 دۆلار و 54 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
لە لیبیا بەهۆی مانگرتنی کرێکاران لە کێڵگەیەکی ئەو وڵاتە نزیکەی 70 هەزار بەرمیل لە هەناردەکاری ئەو وڵاتە کەمبووەتەوە.
لەلایەکی دیکەشەوە کرانەوەی کارگەکان لە چین بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی خواست بۆ نەوتی خاو لە بازاڕدا بەرزبێتەوە.
هەروەها ئەمڕۆ سێشەممە نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە 1974 دۆلارە و بەراورد بە رۆژانی رابردوو دابەزیوە. هەروەها نرخی ئۆنسەیەک زیویش بە 25.82 دۆلارە.
بەهای دۆلار بەرامبەر دراوە جیهانییەکان
100 دۆلار بەرامبەرە بە 147 هەزار و 825 دیناری عێراقی
یۆرۆ - دۆلار 1.07 EUR/USD
پاوەند - دۆلار 1.29 GBP/USD
دۆلار - یەن 128.197 USD/JPY
دۆلار - لیرە 14.65 USD/TRY
یەک دۆلار - ریاڵ (تمەن) 27 هەزار و 550 تمەن USD/IRR
یەک دۆلاری ئەمریکی: 81.12 روبڵی رووسی