هاتوچۆی سلێمانی دەستی بەسەر پێنج ئۆتۆمبیلدا گرت کە بونەتە هۆی مەترسی بۆ سەر هاوڵاتیان.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هاوتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، دەستیان گرتووە بەسەر چەند ئوتومبیلێکی سەرپێچیکار کە لەسەر شەقامی تاسڵوجە پێشبڕکێ دەکەن و مەترسی هاتووچۆییان دروست کردووە.
بە هەماهەنگی لەگەڵ مەفرەزەی ئاسایشی تاسڵوجە توانرا دەست بگیرێت بەسەر (٥) پێنج لەو ئوتومبیلانە و ڕەوانەی گەراجی دەست بەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی کران و هەروەها شۆفێرەکانیان ڕووبەڕووی یاسا دەکرێن.
هاتووچۆی سلێمانی جەخت دەکاتەوە کە دیاردەی پیشبڕکێ کردن سەرپێچییەکی هاتووچۆییە و مەترسی کەوتنەوەی ڕووداوی قورس و مەرگرداری لێ دەکەوێتەوە، وێڕای ئەوەی کە هاوڵاتییانی بێزار و نیگەران کردووە، لەبەرئەوە بەهەموو شێوەیەک ڕووبەڕووی ئەو سەرپێچییە دەبینەوە و شۆفێرانی سەرپێچیکار ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
کامەران کەریم