به‌ شێوه‌یه‌كى ره‌سمى، یه‌كێتیی تۆپى پێى ئاسیا داواكارى بۆ دوو ناوبژیوانى عێراقى ناردووه‌ بۆ به‌رێوه‌بردنى پاڵاوتنه‌كانى  یارییه‌كانى جامى ئاسیا بۆ فۆتساڵ .

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هەردوو ناوبژیوانی فوتساڵی کوردستان و عێراق (دکتۆر هاوکار سالارو کاپتن حسن محمد ) داوەتنامەی رەسمیان پێگەیشت لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئاسیاوە بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی پاڵاوتنی هەڵبژاردەی وڵاتانی ئاسیا لە وڵاتی مالیزیا.

بڕیارە لە 17ی مانگی داهاتوو دەست بە یارییەکانی بکرێت و به‌ر له‌چه‌ند رۆژێكیش هه‌ردوو ناوبژیوان ده‌گه‌نه‌ خاكى وڵاتى مالیزیا .