دابان محەمەد ئەندامی پەرلەمانی  کوردستان لە فراکسیۆنی  گۆڕان  بە زایەڵەی ڕاگەیاند، عێراق ڕۆژانە زیاتر لە ٤.٥ ملیۆن بەرمیل نەوت دەفرۆشێت، داھاتی مانگی ڕابردووی عێراق نزیکەی ٩ ملیار دۆلار بوە، ھەرێمی کوردستان ٤٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت بەم پێیە، عیراق ١٠ ھێندەی ھەرێمی کوردستان نەوت دەفرۆشێت .

وتیشی، داھاتی نەوتی ھەرێم ٩ ملیار دۆلارە و تەنیا ٤ ملیار دۆلاری بۆ ماوەتەوە، خۆ ئەگەر نەوتی عێراق بەدەست ھەرێمە بایە و بەم تاڵانیە بیانفرۆشتبا، ئەوا عێراق بەدرێژایی ساڵی ٢٠٢١ تەنیا ٤٠ ملیار دۆلاری بۆ دەمایەوە بە واتایەکی تر  بودجەی ٢٠٢١ ی عێراق ١٢٩ ملیار بو و لە ٪‏٢٨ کورتھێنانی ھەبوو، بەم پێوەرە عێراق ٦٠ ترلیۆنی لە نەوت دەست دەکەوت و ٪‏٥٢ کورتھێنانی دەبوو.

ڕونیشیکردەوە، ھەرێم ١٠ ترلیۆن دیناری عێراقی لە بودجەی ٢٠٢١ پێکەم بوو، کەچی ٦ ترلیۆن دیناری بۆماوەتەوە .

کامەران کەریم