له ئوتێل بابوسی ده‌ستبه‌سه‌ر بڕی 250 كیلۆگرام هه‌نگوینی ساخته‌دا ده‌گیرێت كه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نیه .
كامه‌ران عزه‌ت- نوێنەری ڤێتێرنەری لە لیژنە باڵای قائیمقامیەتی سلێمانی بە زایەڵەی رایگەیاند، دوای بەدواداچونی ورد بە هاوکاری ئاسایشی ئابووری توانرا لە ئوتێل بابوسیدا له‌ئه‌سحابه‌سپی دەستبگیرێت بەسەر بڕی 250 کیلۆگرام هه‌نگوینی ساخته‌دا كه شیله و شانه‌ی هه‌نگوینیان تێكه‌ڵ كردووه‌و به‌هه‌نگوینی ئه‌سڵی بههاوڵاتیانیان فرۆشتووه كه‌ئه‌مه‌ش فێڵی بازرگانیه‌و یاسا ڕێگه‌ی پێنادات.
رێکان جەمال- سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد به‌فه‌رمانی دادوه‌ری یه‌كی لێكۆڵینه‌وه ئه‌و دوو هاوڵاتیه و خاوه‌نی ئوتێله‌كه روبه‌ڕوی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانیش ئوتێله‌كه داده‌خرێت و سه‌رجه‌م هه‌نگوینه ساخته‌كه‌ش له‌ناو ده‌برێت.
کامەران کەریم