دیاری ڕەفیق قایمقامی قەزای سەیدسادق بەزایەڵەی ڕاگەیاند، لەدیوانی قایمقمایەت سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئه‌منی، لــه‌گه‌ڵ لێپرسراو و ئهفسهرانــی هێزهئهمنیهکــان لـهیاریدەدەرێتی ئاسایش وبەشی پۆلیس و پۆلیسی هاتووچــۆی و بەشی پۆلیسی پاراستنی دارستان و ژینگە و لیژنەهاوبــــەشەکـــان له دوایوانی قائمقامیه‌ت کۆبوونه‌وه، پاشان ، چه‌ند بڕیارێک درا له پێناو پاراستنی سه‌ر و ماڵی و گیانی هاووڵاتیان و دابینکردنی کوشێکی ئارام.
ناوبراو وتیشی، چەند بڕیارێک دەرکرا لەوانە چاودێری کردنی بازار و فرۆشیاران و پشکنین و بەدواداچوون تەندروستی لە لایەن لیژنەکانی قائمقامیەت لە کۆتا ڕۆژەکانی مانگی پیرۆزی رەمەزان. بڵاوه پێکردنی سه‌رجه‌م هێزه‌ئه‌منیه‌کان له ناو بازار و گه‌ڕه‌ک و شوێنه‌گشتیه‌کان بۆ پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاووڵاتیان. قه‌ده‌غه‌کردنی به‌کارهێنان و فڕۆشتنی ته‌قه‌مه‌نی و ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبیلی جام ڕه‌ش و هه‌ڵگرتنی چه‌کی بێ مۆڵه‌ت تا نه‌بنه هۆی بیزاری هاووڵاتیان و ڕووداوهنهخوازراوهکا.ڕێگری کردن لە دیاردەی زیادەڕە و کە دەکرێنە سەر زەویە گشتیەکان لە ڕۆژانی پشووی جەژن .
کامەران کەریم