سایدی دووەمی ڕێگای دەربەندیخان - سلێمانی کراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هاتوچۆی دەربەندیخان لە ئاگاداریەکدا شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە لەکاتی تێپەڕین بەڕێگای( دەربەندیخان - سلێمانی ) نزیک چێشتخانەی ( میرەدێ ) ئاڕاستەی سلێمانی ڕێگاکە دەبێت بە دووسایدو شۆفێر نابێت بڕواتە سەرسایدە نوێ یەکەو بە دوو ئاڕاستە ئەوسایدە بەکار بهێنێت .
هاتوچۆی دەربەندیخان ڕاشیگەیاندوە ڤ، بۆ ئەو مەبەستە بەڕێوەبەرێتی مان بە هاوکاری بەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی شارەزور هێمای هاتوچۆی قەدەغەی بۆ چونە نێو سایدە نوێ یەکە داناوەو هێمای ئاڕاستەکردن و پابەند بونیش بۆ سایدە کۆنەکە دانراوە .
کامەران کەریم