دژەتیرۆری کوردستان له‌سه‌ر موشه‌كبارانى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر زانیاریی ورد ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "شەش مووشەک لەنزیک زێی بادینان لەقەزای خەبات کەوتنە خوارەوە"، هاوكات شوێنى هه‌ڵدانى موشه‌كه‌كانیش ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەگوێرەی ئه‌و زانیاریانه‌ى پەیجی دژەتیرۆری کوردستان ئاشكرایكردوون، کەمێک له‌مه‌وبه‌ر شەش مووشەک لەنزیک زێی بادینان لەسنووری قەزای خەبات کەوتنە خوارەوە.
له‌باره‌ى زیانه‌كانى ئه‌و موشهكبارانهشهوه دژه تیرۆر ڕایگه‌یاندووه، هیچ زیانێکی گیانی‌و مادی لێنەکەوتووەتەوە.
دژه تیرۆر ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندوه، "بە گوێرەی زانیارییەکان، مووشەکەکان لەسنووری ناحیەی بەرتلەی سەر بەقەزای حەمدانییەی پارێزگای نەینەوا ئاراستەى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر کراون."