زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارروانیەکانی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ (١)ی ئەیار بە ئامادەبوونی (برزان کریم) بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان و و هەردوو بەشی پرۆژەکان و پلاندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان، سەرۆکایەتی شارەوانی خانەقین بەبۆنەی (١)ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکارانەوە هەستا بە دروستکردنی پەیکەرێک کە گوزارشت لە کرێکارێکی ژینگەپارێز دەکات .
پەیکەرەکە لە لایەن گروپی شێوەکاری دڵخوازو لەسەر بودجەی کۆمپانیای گەردین بۆ هەڵگرتنەوەی خۆڵ و خاشاک دروستکراوە .
دواتر سەردانی بەشی کۆڕنیشی شاری خانەقین کرا کە سەرۆکایەتی شارەوانی خانەقین دروستی کردووە کە ڕۆژانە هاوڵاتیان بۆ بەسەر بردنی کاتەکانیان سەردانی دەکەن.
کامەران کەریم