وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، چەند مووشەکێک ئاراستەی شاری هەولێر و دەوربەری كراون و بەر چەند شوێنێک کەوتوون.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، چەند مووشەکێک ئاراستەی شاری هەولێر و دەوربەری كراون و بەر چەند شوێنێک کەوتوون. لە ئەنجامدا بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، چەند کەسێک برینداربوون. بەداواچون و لێکۆڵینەوەی ورد لە لایەن دامودەزگە ئەمنییەکانەوە دەستی پێکردووە.
دەقی راگەیێندراوەکە:
راگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
کاتژمێر 9:30 ئەمشەو دووشەممە 2021/2/15ج
داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری هەولێر دەکەین لەو شوێنانە دووربکەنەوە و لە ماڵەکانیان بمێننەوە تا دواتر زانیاری زیاتر بڵاودەکەینەوە .
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان