زایەڵە - تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، لە هەر سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا ٢٢ مناڵ لەنەخۆشخانەی گشتی شەهید هۆشەنگ ئازاد بۆ ژنان و مناڵبوون سەر بەبەڕێوەبەرایەتیمان لەدایک بوون:
(١٣)مناڵی بەشیوەی سروشتی لەدایکبوون
(٩) مناڵیش بەنەشتەرگەری لەدایکبوون
(١٣) مناڵی کوڕ
(٩)مناڵی کچ .
لەو سێ ڕۆژەدا (٧٨) ئافرەتیش بینراون و بەمەبەستی پشکنین و چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردوە.
کامەران کەریم