زایەڵە - ڕۆبۆتگەلێکی بچووک لە زانستی پیزشکیدا ئاڵ و گۆڕی گەورەیان پێک هێنا بە جۆرێک کە لە دەرکەوتنی نەخۆشی و ئەنجامی نەشتەرگەری و ڕاسپێری دەوا بۆ شوێنە تایبەتەکانی لەش، زۆر بەکەڵک و سوودن.

ئەم ڕۆبۆتگەلە بێگومان بڕیارگەلێک ئەدەن کە لە زانستی پیزشکیدا جێ بڕوا نییە وەکوو چاو پێکەوتنی پیزشک بۆ نەخۆش لە ڕێگای دوورەوە، بەڵام کاتێک فەنیاری ڕۆبۆتیک لەگەل فەنیارییەکانی دیکەدا وەکوو ئینتەرنتی کەل و پەل، تێکەڵ ببێت، ئینجا دەسپێکی ئاڵ و گۆڕی ڕاستەقینەی زانستی پیزشکی ڕوو ئەدات.

وابزانن پیزشکێک خەڵکی وڵاتە یەکگرتووکان دەتوانێت لە ڕێگای دوورەوە ڕۆبۆتێک کونترۆڵ بکات کە لە نێو لەشی نەخۆشێکی خەڵکی قوڕنەی ئاسیا یان ئەفریقایە و لە خەستەخانە بانەجایە و لە هەمان کاتدا بە پێی ئەو زانیاریانەی کە ڕۆبۆت لە نێو لەشی نەخۆشدا ڕادەستی کردووە، نەشتەرگەری لە بۆ دەرمانی نەخۆش بە ڕێوە ببات.