كۆبوونه‌وه‌ی پێشوه‌ختی كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی "هه‌ورامان، تۆماركردنی جیهانی، كلتور و په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام" به ناونیشانی دیپلۆماسی و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌مه 7ی ئایاری 2022ی زاینی به شێوه‌ی ئۆنلاین به‌ڕێوه‌چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی یه‌كێك بوو له وتاربێژانی ئه‌م كۆبوونه‌وه پسپۆڕییه كه وتاره‌كه‌ی به ناونیشانی" تۆماركردنی جیهانی هه‌ورامان: زه‌مینه و ده‌رفه‌ته‌كانی هاوكاری و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانی عێراق" پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد. سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژه‌ی به رۆڵی كلتور له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و پێگه‌ی دیپلۆماسی گشتی له په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌كیه‌كانی نێوان وڵاتان، تۆماركردنی جیهانی ناوچه‌ی كلتوری هه‌ورامان له لایه‌ن رێكخراوی یۆنسكۆوه وه‌ك كه‌له‌پووری كلتوری، به ره‌چاوكردنی توانا به‌رز و تایبه‌ته گه‌شتیاریه‌كان و كه‌له‌پووری كلتوری مه‌عنه‌وی و به‌رجه‌سته له ناوچه‌ی هه‌ورامان و درێژكراوه‌ی جوگرافیایی و كلتوری ئه‌م ناوچه‌یه تا پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له هه‌رێمی كوردستان، كرد و رایگه‌یاند ئه‌م بابه‌ته ده‌رفه‌تێكی گرانبه‌های بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانی وه‌ك بواری گه‌شتیاری، زانستی و زانكۆیی، پیشه‌سازی كاری ده‌ستی، به‌ڕێوه‌چوونی رووداو و فستیڤاڵه كلتوری و هونه‌رییه هاوبه‌شه‌كان و ته‌نانه‌ت په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا دروست كردووه كه پێویست ده‌كات له لایه‌ن دامه‌زراوه و ده‌زگا و پێكهاته جیاوازه حكومی و ناحكومیه‌كانی هه‌ردوولاوه گرنگی تایبه‌تی پێ بدرێت.
لای خۆیانه‌وه د. مومن زه‌ڵمی مامۆستای زمان‌ناسی و كلتوری سیاسی له زانكۆی گه‌شه له هه‌رێمی كوردستان و د. سیامه‌ك به‌هرامی مامۆستای په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی زانكۆی ئازادی ئیسلامی كرماشان له‌م كۆنفرانسه‌دا وتاریان پێشكه‌ش كرد.
شایانی باسه بڕیاره كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی "هه‌ورامان، تۆماركردنی جیهانی، كلتور و په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام" بڕیاره له 16 و 17ی ته‌مووزی 2022ی زاینی له زانكۆی رازی كرماشان به‌ڕێوه‌بچێت. توێژه‌رانی خوازیار ده‌توانن بابه‌ته‌كانی خۆیان له‌سه‌ر ته‌وه‌ره ئاماژه‌پێدراوه‌كان بنێرن بۆ سكرتارییه‌تی كۆنفرانسه‌كه.