زایەڵە – سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند لە پارێزگای کوردستان، ئەندامانی تاقمێکی تیرۆریستییان دەستگیرکردووە.

قەرارگای حەمزەی سەیدوشوهەدای هێزی زەوینی سوپای پاسداران لە ڕاگەیێندراوێکدا، ئاماژەی بەوەدا؛ لە ئۆپراسیۆنێکی هەواڵگریی و سەربازییدا، تاقمێکی چەکداری تیرۆریستی کە لە ناوچەی باکووری ڕۆژئاوا، ویستی هاتنەناو و ئەنجامدانی کردەوەی تێکدەرانەیان هەبوو، لە شاری بانەی پارێزگای کوردستان ناسێندران و پێنج ئەندامی ئەم گرووپە دەستگیر کران. بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی لەم تاقمە تیرۆریستییە دەستی بەسەردا گیرا.